بوومەلەرزەیەک لە ئێران روویدا
لە باشوور بووە
بوومەلەرزەیەک لە ئێرانی دا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ناوەندی بوومەلەرزەزانیی ئەوروپا و دەریای ناوەڕاست رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.7 پلە پارێزگای هۆرمزگانی لە باشووری ئێران هەژاندووە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 14 کیلۆمەتر روویداوە.
هەفتەیەک پێشتر میدیای دەوڵەتی ئێران بە پشتبەستن بە ناوەندی نیشتمانیی بوومەلەرزەزانی ئێران بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.6 پلەی رێختەر لە تارانی پایتەختی داوە.