شۆفێرەکە دەستگیرکرا
هەولێر؛ دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا کە بەشێوەیەکى نایاسایى بەسەر شۆستەیەکدا دەپەڕێتەوە
964+
وریا فەتاح
لە یەکێک لە شەقامەکانى شارى هەولێر، ئۆتۆمبێلێکى بەرز و تایبەت، بەشێوەیەکى نایاسایى و بەسەر شۆستەیەکدا دەپەڕێتەوە سایدى بەرامبەر. پۆلیس ڤیدیۆکەى پێدەگات و شۆفێرەکە دەستگیر دەکات و ئۆتۆمبێلەکەش دەستبەسەردا دەگرێت.
لە روونکردنەوەى پۆلیس هاتووە، ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆوە دەستی بەسەردا گیراوە و شۆفێرەکەش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکرا.
لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی یاسایی بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتەوە و رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.