واژۆیان کۆکردەوە
سەندیکای کارمەندانی راپەڕین داواکاریان هەیە
964+
فەرمان مەلا حەسەن
لە رۆژی جیهانی پەرستاران سەندیکای کارمەندانی تەندروستی راپەڕین کۆمەڵێک داواکاری رادەگەێنن و واژۆش بۆ داواکارییەکانیان کۆدەکەنەوە.
خالید رەسوڵ لێپرسراوی لقی راپەڕینی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بە 964ـی وت، لەم رۆژەدا کۆمەڵێک داواکاریمان هەیە لەوانە دامەزراندنی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی و هاوتا کردنی دەرماڵەکان هاوشێوەی عێراق و گێڕانەوەی پلە بەرزکردنەوە.
وتیشی، دۆخی پەرستاران زۆر خراپە و هەندێک بەشمان هەیە لە خوێندنی ئەکادیمی لەناو نەخۆشخانە، ئەو بەشە هەر نییە، بۆیە دەبێت ئاوڕ لەو کارمەندانە بدرێتەوە و داواکارییەکانیان جێبەجی بکرێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی