پاسەوانی لە ئاشکەوتێک دەکرد
چوار رۆژ بوو شوانکارەکەی شیلادزێ لە سەگەکەی دابڕابوو و دواتر ئاشتبوونەوە
شڤان عەبدوڵا – دهۆک
شوکری عەبدوڵا، شوانێکی ناحیەی شێلادزێی سەر بە دهۆکە لە پێنجشەممەی رابردووەوە 7.5.2026 لە سەگەکەی دابڕاوە، بەهۆی ئەوەی ئەم چووبووە ماڵەوە و سەگەکەشی پاسەوانی لە کەرەستە و ئازۆقەیە دەکرد کە شوکری لە ناو ئەشکەوتێکی ناحیەکە بەجێیهێشتبوو.
شوکری پێنج ساڵە دەستی بەپیشەی شوانکاری کردووە و 140 سەر مەڕ و بزنی هەیە، هەموو روژێک لەم وەرزەی بەهارەدا دەچێتە دەشت و چیاکانی ناحیەی شێلادزێ و لەوێ دەیانلەوەڕێنێت، دوای ئەوەی چەند گەشتیارێک بەمە دەزانن و دەبینن سەگەکە زۆر برسییە، خواردنی خۆیانی پێدەدەن.
شوکری بە 964 ی وت، دوای هەوڵێکی زۆر توانیم بەینم لەگەڵ سەگەکە باش بکەمەوە و ئاشتی بکەمەوە، کە بینیم بەتوندی لە ئامێزم گرت و ئەویش کەمێک نازی بۆکردم.
وتیشی “سەگەکەم زۆر بەوەفا و عاقڵە، برسێتیش نەیتوانی لە ئەرکەکەی پاشگەزی بکاتەوە کە پاسەوانی لە کەلوپەلەکانم کردبوو، بۆیە لەمەودوا زیاتر قەدری دەگرم زۆرتیش خۆشمدەوێ”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن