کەمێک لەمەوبەر
بەشێک لە موچەى مانگى چوار گەیشت
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەرێم بڵاوى کردەوە کە بەشێک لە موچەى مانگى نیسانى 2026 خراوەتە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم.
ئەو بەشەى خراوەتە سەر هەژمارەکە 663 ملیار و 805 ملیۆن دینارە.
وەزارەتەکە بڵاوى کردووەتەوە، نیوەڕۆى ئەمڕۆ دوشەممە 11ـى ئایارى 2026، بڕى 663 ملیار و 805 ملیۆن دینار، وەک بەشێک لەتەمویلی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
دەشڵیت: چاوەڕێ دەکرێت سبەی سێ شەممە گوژمەی تەواوکاری مووچە بگاتە سەر هەژماری وەزارەتمان و لەگەڵ گەیشتنی تەواوی تەمویلی مووچەو وەرگرتنی پارەکە لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق راستەوخۆ خشتەی مووچە رادەگەیەنرێت و دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.