دیمەنی بەڕێوەچوونی سیمینارەکان - وێنە: راگەیاندنی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانو خێزان/سلێمانی
چی باسکراوە؟
بەرەنگاربوونەوەی خێزان سیمیناریان بردە بەشە ناوخۆییەکانی کچان
ئەحمەد مستەفا
لەبری هۆڵ و کۆبوونەوەکان، بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی، سیمیناری هۆشیاریی یاسایی و دیجیتاڵی، وەک چالاکییەکی هۆشیار هاوبەش بۆ کچان بردە بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی.
سیمینارەکە، ئێوارەی 10.5.2026 بەڕێوەچوو، دەیان کچی بەشەناوخۆییەکان بەشداربوون، کە هۆشیاریی یاسایی و دیجیتاڵیان بۆ باسکراوە.
بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان لە راگەیەندراوێکدا کە بۆ 964 نێردراوە دەڵێ، لە سیمینارەکەدا باس لە لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی سۆشیاڵ میدیا و لێکەوتە یاساییەکانی خراپ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا کراوە.
هەروەک جەخت لەسەر گرنگیی هێڵی گەرمی (119) وەک پەناگەیەکی سەلامەت بۆ بەرگرتن لە توندوتیژی و چارەسەری کێشە خێزانییەکان کراوەتەوە، ئەوەش بەوێرەی هەمان راگەیەندراو.