لە هەولێر

کەسێکی بێ ناسنامە لەسەر شەقام کەوتووە و لە نەخۆشخانەیە

شۆڕش قادری

لە هەولێر کەسێکی بێ ناسنامە لەسەر شەقام کەوتووە و پۆلیس داوای دۆزینەوەی کەسوکاری دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر وێنەی ئەو کەسەی لە نەخۆشخانە بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، ئەو کەسە لەسەر شەقامی سێتاقان لە شاری هەولێر نزیک گەس سێتاقان، لەهۆش خۆی چووە و کەوتووە بەهۆی نەخۆشی، دواتر گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا ئەو کەسە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات لەژێر چاودێری پزیشکیدایە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هیچ بەڵگەنامەیەکی ناسنامەی پێنەبووە، ناو و ناونیشانی نادیارە.

پۆلیس داوا لە هاوڵاتیان دەکات، هەر کەسێک ئەو هاوڵاتییە دەناسێتەوە یان زانیارییەک لەسەر کەسوکاری دەزانێت، با بە زووترین کات سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات بکات.