سلێمانی
کۆمەڵێک خانم بەبێ پیاو گەشت و سەیرانیان کرد
ئەحمەد محەمەد
کۆمەڵێک خانم بە جلی کوردی و بە کیک و چایەوە ئەمڕۆ لە سەیرانگەیەکی سلێمانی گەشت و سەیرانی خۆیان کرد و پیاویشیان لەگەڵ نەبووە.
964 چەند خانمێکی دواند و یەکێک لەوان دەڵێن، پاش نیوەڕۆ هاتووین و کێک و چایان هێناوە و پیاویشیان لەگەڵ نییە.
وتیشی، هەر بۆ خۆشی و کاتبەسەربردن و بۆ ئاسوودەیی منداڵەکان هاتووین، ئۆتۆمبێلی خۆیشیان هەیە و کێشەیان نییە.
یەکێکی دیکە لە خانمانەکان بە 964ی وت، سەیرانی ئێستا زیاتر نانخواردن و دانیشتنە، هەڵپەڕکێی کەم تێدایە، ئەمەش بەهۆی ئەوەیە ئێستا هەواڵی ناخۆش زۆرە و کەسانی ئازیزیشیان زۆر لەدەست داوە لەم ساڵانەی دواییدا.
ئەمڕۆ هەینی 8.5.2026 هەرێمی کوردستان کەشێکی خۆشی هەبوو، بەشێکی زۆری هاوڵاتیان بۆ گەشت و سەیران چوونەدەرەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا