کۆگایەک بەتەواوەتی سووتا

964+

ئاسۆ وەرتێ – سۆران

ئەمڕۆ کاتژمێر 7:30 خولەک ئاگرێک لەکۆگای خواردنگەیەک لەناو بازاڕی قەزای سۆران کەوتەوە بەتەوای سوتا.

بیار محێدین، وتەبێژی بەرگری شارەستانی سۆران بە 964ی ڕاگەیاند”ئاگادار کراینەوە لەلایەن هاوڵاتییانەوە لەبوونی ئاگرێک لەکۆگای خواردنگەیەک، تیمەکانمان بەزووترین کات گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە توانیمان لەماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەین”.

ئاگرەکە بە هۆی بەڕادێک بووە کە له تەقیسمی کارەباکە دروست بووە ، بەهۆی ئەوەی چۆڵ بووە تا دوکەڵ لەکۆگاکە بەرزبووەتەوە کەس ئاگادار نەبووه، ئاگرەکە تەنیا زیانی مادی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بەوتەی خاوەنی کۆگاکە نزیکەی 20 ملیۆن دینار زیان بەرکۆگاکە کەتووە بەهۆی ئاگرەکەوە، لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەمە دووەم جارە حاڵەتی ئاگر کەوتنەوە بەهۆی شۆرتی کارەباوە ڕووبدات لەقەزای سۆران.

پێداچوونەوە: توانا نەقی