لە قەزای رزگاری

لە خۆشی دادگاییکردنی “حەجاج” کەسوکاری ئەنفالکراوانیان لەسەر سفرەیەک کۆکردەوە

میلاد جەلال – گەرمیان

کەسوکاری ئەنفالکراوانی گەرمیان لە خۆشی دادگاییکردنی “حەجاج” لەسەر سفرەیەک کۆکرانەوە و وەک ئەوەی دڵپڕن لەو کەسەی کە ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی دادگاییەکەی بوو، هیواخوازن دوابڕیاری دادگا بە لەسێدارەدان کۆتایی بێت.

سفرەو خوانەکە لەلایەن رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی لە قەزای رزگاری ئیدارەی گەرمیان رێکخرابوو، کە زیاتر لە 100 کەسی لە زیندانیکراوانی نوگرەسەلمان و کەسوکاری ئەنفالکراوانی کۆکردبووەوە.

ئامین عەبدولکەریم، زیندانیکراوێکی نوگرە سەلمانە بە 964 ی وت، ئەمڕۆ زۆر دڵخۆشە کە دەبینێت “حەجاج” دادگایی دەکرێت، چونکە ئەو دەزانێت ئەو کەسە کاتی خۆی لەو زیندانە جێ بەسەرهێناون.

وتیشی “ئەگەر ئەمڕۆ لە دادگاییەکە لەوێ بام، دەمزانی چیم بەو تاوانبارە دەووت، بەڵام فایدەیچی لەوێ نەبووم”.

سۆزان عومەریش کچە ئامینە لە تەمەنی نزیکە سێ ساڵییەوە لەگەڵ دایکی لەو زیندانیە بووە، بەهۆی بچووکی تەمەنی هیچ رووداوێکی ئەو زیندانە نازانێت، بەڵام دواتر کە لە دایک و کەسوکاری گوێی لێبووە وەکو ئەوەیە هەموو رووداوە ناخهەژێنەکانی ئەوێی بەچاوی خۆی بینیبێت و دەڵێت “هیواداری لەسێدارە بدرێت”

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن