چیرۆکی نەعلەکەی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە
964+
فەهمی نەبی
لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە تاکە نەعلێک لەنێو جامخانەیەک دانراوە، چیرۆکی ئەو نەعلە لە نیسانی 2003 دەستپێدەکات، خاوەنەکەی خەڵکی بەغدایە.
ئەبو تەحسین پیاوێکی بەساڵاچووە، رۆژی 9.4.2003 بەو تاکە نەعلە وێنەی سەدامی کوتایەوە، لەو رۆژەوە ئەو نەعلە بوو بە هێمای شکاندنی ترس لە سەدام و دارودەستەکەی.
ئەبوتەحسین دەڵێت: دوای ئەو رۆژە کوێتیەکان پارەیەکی زۆریان پێدام تا ئەو نەعلەیان پێبفرۆشم، بەڵام بڕیارمدا پێشکەشی شاری هەڵەبجەی بکەم.
مۆنۆمێنتی هەڵەبجە دەکەوێتە سەنتەری پارێزگای ئەو شارە، کۆکراوەی یادگاری و پاشماوەی جلوبەرگ، ئۆتۆمبێل و چەندین یادەوەری رۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەیە لە 16.3.1988.