یەکێکیان سپێرە

چەند پارچەیەکی ئۆتۆمبێل لەناو ئاوی گەلی عەلی بەگ دەرکەوتن

ئاکام غەفوور – سۆران

چەند پارچەیەکی ئۆتۆمبێل لەناو ئاوی گەلی عەلی بەگ سەرئاو کەوتن و گومان دەکرێت پارچەی ئەو ئۆتۆمبێلە بن کە رۆژی هەینی کەوتەناو رووبارەکە.

کەمێک پێش ئێستا و لە کاتی کارکردنی حەفارەکان لە رووباری گەلی عەلی بەگ، چەند پارچەیەکی ئۆتۆمبێل دەرکەوتن، یەکێکیان تایە و سپێر بوو و لە ئاوەکە هێنرایە دەرەوەوە، گومان دەکرێت سپێری ئەو ئۆتۆمبێلە بێ کە ئێوارەی رۆژی هەینی 1.5.2026 بە پێنج کەسەوە کەوتەناو رووبارەکە و تا ئێستا ئۆتۆمبێلەکە و دوو منداڵی ناوی بێسەروشوێنن.

ئەمڕۆ تیمەکانی بەرگری شارستانی و خۆبەخشان گەڕانەکانیان چڕ کردووەتەوە و سەرەڕای ساردی و خوڕی ئاوەکە، بەوردی کون و کەلەبەری ناو رووبارەکە دەپشکنن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری