ترەمپ: یۆرانیۆمەکەی تاران وەردەگرین

964
شانیا بێستون

هەوڵێکی گرنگ و چارەنووساز، واشنتن باس لە بەدەستهێنانی یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی تاران دەکات، بەو پێیە جەنگ لە هەنگاوەکانی کۆتایی نزیک دەبێتەوە و رێککەوتنی مێژووی دێتە ئاراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6-5-2026، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆبوونەوەیەکی کۆشکی سپی، سەرنجی خستە سەر هەوڵێکی جدی، باسی لەوە کرد،”یۆرانیۆمەکەی ئێران وەردەگرین”، ئەمەش ئاماژەیەکی گرنگە بۆ نزیکبوون لە رێککەوتن.

ترەمپ، بەر لە جێهێشتنی هۆڵەکە وتی:”ئێمە بەدەستی دەهێنین”، مەبەست لە قسەکەی بەدەستهێنانی یۆرانیۆمەکەیە.

رادەستکردنی یۆرانیۆمەکە لەلایەن تاران، ئاماژەیە بۆ کۆتایهاتنی جەنگ، سەرکەوتووبوونی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی نێوان و هەردوو وڵات، هەڵگرتنی گەمارۆکان و گەیشتنە بە رێککەوتن.
ئەم هەوڵە لە کاتێکدایە، تاران بە تەنها خاوەنی 408 کیلۆگرامە لە یۆرانیۆمی پیتێنراو، هەوڵ و هێرشە چڕەکانی واشنتن بۆ رێگریکردنە لە زیادکردنی ئەو بڕە و بەدەستهێنانێتی بۆ خۆی.