تیمەکانی نەشتەرگەری دەمار بینایی بۆ نەخۆشێک دەگەڕێننەوە

964+

بەغدا

دوێنێ چوارشەممە 15.3.2023 تیمێکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی مێشک و دەمار لە بەغدا، توانییان بینایی بۆ چاوەکانی نەخۆشێک بگەڕێننەوە کە بەهۆی نەشتەرگەری لابردنی گرێیەک لە مێشکیدا بینایی لەدەستدابوو.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی تەندروستی کە فەست 964 کەوتووە هاتووە، تیمێکی پزیشکی لەنەخۆشخانەی مێشک و دەمار لە بەغدا، توانیان بە سەرکەوتوویی بیانیی بۆ نەخۆشێک بگەڕێننەوە دوای ئەوەی بەهۆی نەشتەرگەری لابردنی گرێیەک لە مێشکیدا بۆ ماوەیەکی کاتی بینایی لەدەستدابوو.

دکتۆر عەلی سەعدون، سەرۆکی تیمیە پزیشکییەکە رایگەیاند، نەخۆشخانەکە پێشوازی لە نەخۆشێک کرد کە بەهۆی ژانی سەر و لەدەستدانی بینایی و چەند نیشانەیەکی ترەوە دەیناڵاند.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی نەخۆشەکە پشکنینی تیشکی و کلینکی بۆکراوە، دەرکەوتووە کە گرێیەکی گەورە لە دەوری دەماری بینین و شادەمارە سەرەکییەکانی مێشیکدا هەیە و بووەتە هۆی لەدەستدانی بینایی چاوەکانی، دواتر بەهۆی نەشتەرگەرییەکی سەرکوتووەوە، بینایی بۆ چاوی نەخۆشەکە گەڕێندرانەوە.