دهۆک
باڵندەیەکی کاسکۆ قورئان دەخوێنیت
+964
سیداد حەبیب -دهۆک
باڵندەیەکی جۆری کاسکۆ لە سنووری پارێزگای دهۆک، وەک ئەندامێکی خێزانی لێهاتووە و خاوەنەکەشی دەڵێت، قورئان دەخوێنێت و ئاخاوتنی وەک کاسکۆی دیکە نییە.
نەشوان جەمال، خاوەنی باڵندەکەیە باس لەوە دەکات کە پەیوەندییەکی زۆر بەهێز لە نێوان ئەو و کاسکۆکەیدا دروست بووە، “ئەم کاسکۆیە لای ئێمە تەنیا باڵندەیەک نییە، بەڵکو بووە بە ئەندامێکی راستەقینەی خێزانەکەمان و زۆر زەحمەتە دەستبەرداری ببم.”
دەشڵێت، کاسکۆکە زۆر زیرەکە و هەر کەسێک دوو سێ جار ببینیێت، دواتر دەیناسێتەوە و لاسایی دەنگی دەکاتەوە.
ئەو دەڵێت، ئەو جۆرە باڵندانە لە ئەفریقاوە دەهێنرێنە کوردستان، بەڵام لێرە زاوزێ دەکەن و زیاد دەبن، نرخیشیان لە نێوان 700 تا 1200 دۆلاردایە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا