"یەک دینارم سەرف نەکردوە"
دوای 20 ساڵ لە کارکردن بڕوانامەی بەدەستهێنا
964+
ئەمەل ناجی- هەڵەبجە
لە هەڵەبجە ئاهەنگی دەرچوونی ژمارەیەک خوێندکار بەڕێوەچوو رەنگین سەلام یەکێک بوو لەو دەرچووانە و قسەی بۆ 964 کرد و وتی: ئاواتم بوو لە تەمەنی 40 ساڵیدا بخوێنمەوە.
رەنگین سەلام ، راگەیاندنکارە و ئەمڕۆ بڕوانامەی خوێندنی لە بواری راگەیاندن بەدەستهێنا و لەبارەی ئەوەی چۆن بڕیاری داوە دوای تەمەنێک بخوێنێتەوە بە 964ی وت، من ماوەی 20 ساڵە لە بواری راگەیاندندا کار دەکەم ویستم بڕوانامەکەشم لەم بوارەدا بێت.
رەنگین ئاماژەی بەوەشکرد، “تا گەشتم بەم قۆناغە نارەحەتی زۆرم بینی، خێزانەکەم چاوەڕێیان دەکردم تا دەهاتمەوە لە دەوام و ئینجا نانیان دەخوارد، ماوەی دوو ساڵیش باوکم بەردەوام لەبەردەم زانکۆ چاوەڕێی دەکردم و هاتوچۆی پێ دەکردم.
رەنگین باسی رازاندنەوە و خەرجکردنی پارەیەکی زۆر لە رۆژی تەخەروجدا کرد و وتی: من زۆر سادە ئامادەکارییەکانم کردوە و هەمووشی خوشکەکانم بۆیان کردووم، خۆم یەک دینارم سەرف نەکردووە.