هەولێر میوانداری کەرخی کردووە

یاریگای فەرنسۆ هەریری پڕبووە و بلیتیش هەرزانە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە گەڕی 32ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئەم ئێوارە هەولێر لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی کەرخی کردووە و بلیتی یاریەکەش هەرزان بووە و تەنیا هەزار دینارە.

یارییەکە بۆ هەولێر چارەنوسسازە لەبەر ئەوەی شورتە بە 32 یاری خاوەنی 67 خاڵە و لە پلەی دووەمی خولەکەدایە و هەولێریش بە 63 خاڵ لە پلەی سێیەمدایە.

عەبدوڵا مستەفا هاندەری یانەی هەولێر بە 964ـی وت، داوا لە هاندەران دەکات کە هیچ شتێک نەکەن لە رووحی ریازی دوور بێت و هەولێریش دەیباتەوە دوو بە یەک، هەروەها دەشڵێت، ئاستی یاریزانەکان زۆر باشن و حەقە گوڵباران بکرێن.

یارییەکە هاندەرێکی زۆری لە یاریگا کۆکردووەتەوە و بلیتی یارییەکانیش پێشتر دوو بۆ سێ هەزار دینار بوو ئێستا بووە بە هەزار دینار.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

یانەی هەولێر سکاڵا لەسەر تیمێکی ناوبژیوانی تۆمار دەکا...

یانەی هەولێر سکاڵا لەسەر تیمێکی ناوبژیوانی تۆمار دەکات