"هەموو هەینییەک دەچینە دەرەوە"

بەهارەکەی خۆشە و هەمووان لە سەیرانن


ژووری هەواڵ

بەفر و باران بەهاری ئەمساڵی سەوزتر کردووە و هاوڵاتیان لە پشووی کۆتایی هەفتە بۆ سەیران و کات بەسەربردن روو لە جێگە گەشتیارییەکان دەکەن.

ئەردەڵان فازیل، هاوڵاتییەکی شاری سلێمانییە و لەگەڵ ماڵی خەزووری بۆ گەشت و سەیران چوونەتە دۆڵەمیران، ئەو قسەی بۆ مایکی 964 کرد و وتی: ئەمساڵ بەهارەکەی خۆشە و هەموو هەینییەک بە خێزانی دەچینە شوێنێک بۆ سەیرانکردن.