داواکاری قوتابیانی هەڵەبجە

“مەنهەج تەواو نەکراوە و تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ دوابخەن”

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

داواکارییەکانی قوتابیانی پۆلی 12 هێشتا بێ جواب ماوەتەوە و هیچیان بۆ نەکراوە، بۆیە ئەمڕۆ دیسان لە هەڵەبجە و چەند شارێکی دیکە گردبوونەوە.

قوباییەکان پێشتر و چەند جارێکی دیکە لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان گردبوونەتەوە و ناڕەزاییان دەربڕیوە، ئەوان داوای دواخستنی  تاقیکردنەوە و گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەی وانەکانی کوردی و عەرەبی دەکەن، واتە تاقیکردنەوەی ئەو دوو دەرسە بۆ کۆتایی ساڵ ئارەزوومەندانە بێ بۆ بەشی زانستی.

ماردین ئیقبال یەکێک لەو قوتابیانە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “ئەمساڵ 50 رۆژمان فەوتاوە، چونکە لەناو شەڕدا بووین و کارەبا و غازمان نەبووە و سترێس و دڵەڕاوکێی زۆرمان هەبووە، لە زۆربەی خوێندنگاکان مەنهەج تەواو نەکراوە، لەبەرئەوەی لەکاتی شەڕدا خوێندن کرا بە ئۆنلاین و نەمانتوانی وەک پێویست دەرسەکانمان تەواو بکەین”.

هاوکات شەنیا ماکوان داوا لە خەڵک دەکات کۆمێنتی ناشیرینیان بۆ نەنووسن و دەشڵێت، “داواکارین کە کاتی تاقیکردنەوەکان دوابخرێت بۆ رۆژی 1.7.2026، بۆ ئەوەی بتوانین بە تەواوی پێداچوونەوە بە وانەکاندا بکەین”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

قوتابیانی پۆلی 12 بەشێکی شەقامی سالمیان گرت و قەڵەباڵغی...

قوتابیانی پۆلی 12 بەشێکی شەقامی سالمیان گرت و قەڵەباڵغی دروستبوو

قوتابیانی پۆلی 12 لە سلێمانی : کەس وەڵاممان ناداتەوە و ب...

قوتابیانی پۆلی 12 لە سلێمانی : کەس وەڵاممان ناداتەوە و بەقسەی خۆش بەڕێمان دەکەن