عێراق له‌ ژاپۆنی برده‌وه‌ و گه‌یشته‌ یاریی كۆتایی جامی ئاسیا


ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵلا

هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق خۆی گه‌یانده‌ یاریی كۆتایی جامی لاوانی ئاسیا، دوای بردنه‌وه‌ی به‌ لێدانه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان له‌ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ژاپۆن.

یارییه‌كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ تاشقه‌ند له‌ ئۆزباكستان كرا و تێیدا له‌ كاتی ئاسایی و زیادكراودا به‌ 2-2 گۆڵ یه‌كسان بوون، دواتر به‌ لێدانه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان عێراق به‌ 5-3 گۆڵ بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد و خۆی گه‌یانده‌ یاریی كۆتایی.

لاوانی عێراق كه‌ له‌ ساڵی 2000 نازناوی لاوانی ئاسیای به‌ده‌ستهێنا، له‌ یاریی كۆتایی ئه‌مجاره‌دا رووبه‌ڕووی براوه‌ی یاریی نێوان ئۆزباكستان و كۆریای باشوور ده‌بێته‌وه‌، كه‌ ئه‌مرۆِ یارییه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.