ئالەتی لایە؛ دەوای خاکی سەختە
لە عامودا پیاوێک تەنیا کەرەستەی قەدیم و دەگمەن کۆدەکاتەوە
964+
گەڕناس مەعۆ – عامودا
لە گەڕەکێکی عامودای رۆژئاوای کوردستان، پیاوێک لەگەڵ ئەوەی هۆنراوە و هۆزان نووسە، هیوایەکی جیاوازی هەیە و کەلوپەل و کەرەستەی کۆن و دەگمەنی کۆکردووەتەوە و لەماڵەکەی خۆیدا دەیپارێزێ.
ئەم پیاوە ناوی نوعمان کونرشە، کەلوپەلی وای لایە ساڵانێکە هەر سەروسۆراخی نەماوە و کەس نازانێ لە زەمانی خۆیدا بۆچی بەکارهاتووە.
کەلوپەلەکانی ئەو زیاتر، کەرەستەی رۆژانەن بۆ کارکردن و ئاسانکاری کارێک بەکارهێنراوە، وەک لەوەی پۆشاک بن.
لەگەڵ ئەوەشدا سندوقی کاتی گواستنەوەی دایکی پاراستووە و دەڵێ تەمەنی زیاتر لە 100 ساڵە و بۆی ماوەتەوە، ئالەتێکی دیکەی لایە، دەمێکی تیژ و جیاوازی هەیە، بۆ زەوی سەخت و بێ بارانی بەکارهاتووە بۆ کێڵان و بڕینی زەوی.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا