دایکێیش دەڵێ؛ گاڵتەم پێ دەکەن

سەرۆکی لیژنەی فەتوا باس لە گوناهی پیسکردنی ژینگە دەکات

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

“منداڵەکان گاڵتە بە دایکیان دەکەن ئەگەر شت فڕێبدات”، ئەمە قسەی ژنێکە بۆ پەیامنێرمان کاتێک لە تاڤگەی سەرسول لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی فەتوا لە سلێمانی و هاوڵاتیان قسەی دەکرد لەبارەی پاراستنی ژینگە.

هەر لەوێ دەردەکەوێ، کەسێک نزیکەی 60 پلە شوتیەکەی بە قادرمە بردووەتەوە خوارەوە و فڕێشی یاوە، سەرۆکی لیژنەی فەتوا باس لە گوناهەکانی پیسکردنی ژینگە دەکات و دەڵێ، تا چەند ئەو پاشماوە بمێنێتەوە و خەڵک ئازاری لەسەر ببینێ، ئەوەندە گوناه بۆ ئەو کەسە دەنووسرێ کە پاشماوەکەی فڕێ داوە.

دکتۆر محەمەد پێنجوێنی بە 964ی وت، زەوی بۆ ژیانێکی گەشەندن و پاکوخاوێن دروست کراوە، لەهەر شوێنێک کارێک یا کات بەسەربردن کرا، دەبێت ئەو شوێنە پاکبکرێتەوە بۆ کەسی دوای خۆی، بەپێچەوانەوە هەر کەسێک بە پاشماوەیەکەوە ئازار بچێژێ یان دەردەدار ببێ، هەرجارێک ئەوەندە گوناه بۆ ئەو کەسە دەنووسرێ.

دایکێک لەوێوە تێدەپەڕێ و پەیامنێرمان لێی دەپرسێ چۆن وا ئەکەی منداڵەکانتان ژینگە بپارێزن، ئەو دەڵێ، منداڵەکانم گەورە بوون و شت فڕێ نایەن، ئەگەر من شتێک فرێ بیەم ئەوان گاڵتە بەمن دەکەن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

رێنمایی ژینگەیی نایخوا و سەیرانگاکان وەک هەمیشە کاول ک...

رێنمایی ژینگەیی نایخوا و سەیرانگاکان وەک هەمیشە کاول کران