راپه‌ڕین؛ به‌ڵێن درا گرنگى زیاتر به وه‌رزش بدرێت
964+
ژێوار خدر- راپەڕین
له ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى راپه‌ڕین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كى تایبه‌ت به وه‌رزش و لاوان كرایه‌وه و بهڕێوهبهرهكهشى به‌ڵێن ده‌دات، بێ جیاوازى گرنگى زیاتر به‌و بواره بدات.
ئەمڕۆ 15.3.2023 له مه‌راسیمێكدا له دەڤەری ئیداره‌ى راپەڕین، بەرێوەبەرایەتی وەرزشی راپەڕین کرایەوە.
ئەکرەم چالاک بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی راپەڕین، بۆ 964 باسی لە گرنگی بەڕێوەبەرایەتییەکە کرد بۆ سنوری راپەڕین و وتیشی “وتیشی ئەگەر لە رابردوو دا نەتوانرابێ وەکو پێویست جگە لە تۆپی پێ، گرنگی بە لایەنەکانی تری وەرزش درابێ، ئەوا لە ئێستادا و لەدوای کردنەوەی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە، گرنگی تایبه‌تى پێده‌درێت”.
ناوبراو به‌ڵێنیشی دا، هەموو لایەنەکانی تری وەرزشی سنورەکە بەرەوپێش ببه‌ن و بێ جیاوازی خزمەت بە بواری وەرزشی به‌گشتى بکەن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن