ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی غاز - وێنە؛ ئەرشیفی 964
بە دوو مەرج
سبەینێ تەنیا 720 خێزانی هەڵەبجە غاز وەردەگرن
964+
ئەحمەد مستەفا
لیژنەی سووتەمەنی لە قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە، بە دوو مەرج سبەینێ بەشە غازی 720 خێزان لە سنووری قەزاکەی دابین دەکات و دەبێت تا 11:00ی پێشنیوەڕۆ خێزانەکان بچن بۆ وەرگرتنی.
لە ئاگادارییەک کە بۆ هاوڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجەیان ناردووە و وێنەیەکی لای 964 رە، لیژنەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 22.4.2026 دەڵێن، سبەینێ پێنجشەممە 23.4.2026، کاتژمێر 8:00ی بەیانی غاز دابەش دەکرێت بەسەر ئەو ماڵانەی کەناویان لای ئەو بریکارەیە کە لە لیستی هاوپێچدا ناویان دانراوە.
هەرماڵێک یەک بتڵ غازی پێ دەدرێت وە ئاگاداری ئەوناوانەش دەکەنەوە، کە لە لیستەکاندا ناویان هاتووە لە نزیک بەڕێوەبەرایەتی پسووڵەی خۆراک ئامادە بن بۆ وەرگرتنی غاز، پێویستە کارتی نیشتیمانی یان ئیقامەیان پێبێت.
لیژنەکە بۆ ئەوەی کارەکانی لەبەر بڕوات داوا لە هاوڵاتییان دەکەن، بە هیچ شێوەیەک سەردانی کارگەکان نەکەن، چونکە لەوێ بتڵەغاز بە هیچ کەسێک نادرێت.
تێبینی؛
1_ ئەوناوانەی کەلەلیستەکەداناویان هاتووە لەگەڵ خێزانەکانی بریکار لاوین ڕێبوار 720خێزانن بۆزانیاری هاوڵاتیان .
2_ هەرهاووڵاتیەک تا کاتژمێر 11:00 ئامادەنەبێت مافی ئەفەوتێت.
