حاجی سەعیدی باخەوان
53 ساڵە دەستی لە غابات بەرنەداوە و وەک منداڵەکانی دارەکانی خۆش دەوێت
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ئەمڕۆ لە شاخی ئەزمەڕی سلێمانی 1000 دار چێندران، لەوێ مام حاجییەک کە وەستابوو عاشقی ئەو غابات و دارانەیە کە سروشتی ناوچەکەیان جوان کردووە و نزیکەی 53 ساڵە خزمەتیان دەکات و جێ پەنجەی لەسەریان نەخشاندووە.
حاجی سەعیدی باخەوان بە 964ـی وت، لە ساڵی 1979ـەوە دامەزراوە و دوای خانەنشین بوونیشی لەسەر تەکلیفی بەڕێوەبەرایەتی ژینگە گەڕاوەتەوە سەر کارەکەیی و دەڵێت بە رۆح و گیان و بێبەرامبەریش ئامادەیە کە خزمەتی دارەکان بکات.
وتیشی، هەموو دارەکانی دۆڵەمیران و بەشێکی شاخەکە بەدەستی خۆیی و هاوڕێکانی چێندراون و تا ئێستاش نزیکەی 100 هەزار داری چاندووە بە دەستی خۆی.
حاجی سەعید داوا لە هاوڵاتیان و سەیرانکەران و گەشتیاران دەکات، ئاگایان لەو دارانە بێت و وەک ماڵ و باخ و داری خۆیان تەماشای بکەن پاک رایگەرن و وەک حەوشەکانی خۆیان.
پێداچوونەوە: توانا نەقی