
ژمارەیەک کارمەندی مێتا لە بەردەم ئۆفیسی سەرەکی کۆمپانیاکە لە کالیفۆرنیای ئەمریکا
مێتا 10 هەزار کارمەند ئیزن دەدات
964+
مێتا کە خاوەنی فەیسبووک و ئینستاگرام و وەتسئەپە، بەنیازە 10 هەزار کارمەند ئیزن بدات بۆ ماڵەوە.
ئەوە دووەم شەپۆلی کەمکردنەوەی هەلیکارە ئەو زەبەلاحەی بواری تەکنەلۆجیا دەیکات، مانگی 11ی 2022 نزیکەی 11 هەزار کارمەندی دیکەی ئیزن دا.
مارک زوکەربێرگ ئەو هەنگاوەی وەکو بەشێک لە پلانی “ساڵی شەفافیەت” ناساندووە و دەڵێت، “قورسە بەڵام پێویستە”.
لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا، مێتا لە 87 هەزار و 314 کارمەندەوە، رێژەکەی کەمکردووەتەوە بۆ نزیکەی 66 هەزار کارمەند، کە ئەوە دەکاتە ئیزندانی نزیکەی 25%ی کارمەندەکانی.
فەیسبووک کۆمپانیای یەکەمی مێتایە و کۆنترین تۆڕی کۆمەڵایەتیە کە لە ساڵی 2004 دامەزرا، ئێستاش زۆرترین بەکارهێنەری هەیە لە سەرتاسەری جیهاندا.