پێنجوێن
نەخشى سروشت؛ بەردە مێلۆکە یان بەردە جۆلانێ
وریا فەتاح
لە گوندێکى سنوورى پێنجوێن، سروشت بە شێوازێک نەخشى گرتووە کە جۆلانێیەکى بێ بەرامبەر پێشکەشى ئەو کەسانە دەکات حەزدەکەن بۆ یادەوەرى منداڵیان بگەڕێنەوە و جۆلانێ بکەن.
سەرکەوت کە دانیشتوویەکى گوندى کانى مانگاى سەربە قەزاى پێنجوێنە، منداڵەکانى بردووەتە سەر بەرزاییەکى سنوورەکەیان کە لەوێ بەردێک هەڵکەوتووە لە شێوەى جۆلانێ و یاریان لەگەڵ دەکات.
بەردەکە بە شێوازێکە هەر دەڵێى جۆلانێیەکە و دانراوە، بەڵام ئەوەى جیاى دەکاتەوە لە جۆلانێى دەستکرد ئەوەیە کە ئەو بەردە بەشێوەیەک نەخشى گرتووە کەوتووەتە نێوان دوو بەردى گەورە و وەک جۆلانێ پاش و پێش دەکات.
بەوتەى سەرکەوت، ئەو بەردە مێلۆکە لە بیرەوەرى باوکێشى ماوە کە بە منداڵى یارییان لەسەر کردووە، بەڵام کەمێک جوڵاوە و وەک جاران جۆلانێ ناکات.
داواش دەکات، خەڵک بیپارێزن و تێکى نەدەن و لێگەڕێن سروشت وەکخۆى بمێنێتەوە.