دەڤەری پشدەر
“وەک پێویست ئاوڕ لە سەیرانگەی شەروێت نه‌دراوه‌ته‌وه”
964+
فەرمان مەلاحەسەن
ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان ئەمڕۆ هه‌ینی لە سەیرانگەی شەروێت بوون کە دەکەوێتە گوندی شەروێتی دەڤەری پشدەر، بەڵام بەشێکیان گلەییان هەیە و دەڵێن شوێنەکە خۆشە، بەڵام بایەخی پێنەدراوە و خزمەتگوزاری پێویستە.
رێباز نه‌جمه‌دین هاوڵاتییەکی ئیدارەی راپەڕینە و بە 964ی راگه‌یاند، شه‌روێت شوێنێكی زۆر خۆش و جوانه، به‌ڵام بێ خزمه‌ته و داروباری كه‌مه.
وتیشی، داوا ده‌كه‌ین حكومه‌ت ئاوڕ له شه‌روێت بداته‌وه و بیكاته شوێنێكی گه‌شتیاری جوان.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د هاوڵاتییه‌كی حاجیاوایه و له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی و خزمه‌كانی بۆ سه‌یران هاتبوونه شوێنه‌كه و به 964ی وت، یه‌كه‌مجاره سه‌ردانی شه‌روێت ده‌كات و پێی زۆر جوان و دڵگیره.
به‌ڵام ئه‌ویش گله‌یی هه‌بوو، داوای كرد داری زیاتر لێ بچێنێرت و ته‌والێت و پێداویستی خه‌ڵكی لێ دابین بكرێت و خزمه‌ت بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان سوودی لێ وه‌ربگرن.
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د پێی وایه شه‌روێت هیچی له سه‌یرانگاكانی دیكه‌ی كوردستان كه‌متر نییه و حه‌ق وایه وه‌به‌رهێنه‌ران سه‌رمایه‌گوزاری تێدا بكه‌ن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا