وەزارەتی بازرگانیی عێراق:

“بایی ساڵێک زیاتر خۆراکمان لە عەمبارەکان هەڵگرتووە”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بایی ساڵێک زیاتر پێداویستی خۆراکی هەڵگرتووە، بەتایبەتی گەنم، جگە لەوە شەش بەشە سەبەتەی خۆراک دابین کراوە بۆ ئەوەی مانگانە دابەش بکرێت، لە چەند بەندەرێکیشەوە هاوردەکردن بەردەوامە، بە تایبەتی لە بەندەرەکانی عەقەبە و تورکیا.

وتەبێژی وەزارەتەکە محەمەد حەنون ئەمڕۆ 13.4.2026 رایگەیاند، عێراق کێشەی کەمیی کەلوپەلی خۆراکی نییە، ئەمەش بەهۆی رێوشوێنەکانی حکومەت و هەروەها پلانەکانی وەزارەتی بازرگانی لە دابینکردنی خۆراک بۆ رووبەڕووبوونەوەکانی

حەنون سەبارەت بە پرۆژەی هایپەرمارکێتەکان، دووپاتی کردەوە، “وەزارەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پلانێک بۆ دامەزراندنی 150 هایپەرمارکێت لە چوارچێوەی پلانی پێنج ساڵەدا، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتە خۆجێییەکان بۆ تەرخانکردنی زەوی، بە ئامانجی دابینکردنی خۆراک بە نرخێکی پاڵپشتیکراو و بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی داهاتیان کەمە”.

له‌ هه‌ولێر بەم نزیکانە بەشەخۆراکی سەبەتەی حەوتەم دا...

له‌ هه‌ولێر بەم نزیکانە بەشەخۆراکی سەبەتەی حەوتەم دابه‌ش ده‌كرێت