رێنمایی دایە دامودەزگا پەروەردییەکان

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دیزاینی لۆگۆکەی گۆڕی

964+

شۆڕش قادری

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دیزاینی لۆگۆکەی گۆڕی و داوا لە دامودەزگا پەروەردییەکان دەکات بەهیچ شێوەیەک دەستکاری رەنگ، پێکهاتە یان رەهەندەکانی لۆگەکە نەکەن.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک رێنمایی داوەتە دامودەزگا پەروەردەییەکان سەبارەت بە بەکارهێنانی لۆگۆ تازەکە و داوا دەکات پابەند بن بەو فۆنت و ستایلەی کە لە لۆگۆکەدا دیاریکراوە و هیچ گۆڕانکارییەک لە جۆری نووسینەکەدا نەکرێت.

وەزارەتی پەروەردە راشیگەیاندووە دیزاینی لۆگۆ تازەکە کۆمەڵێک رەهەندی پەروەردەیی و نەتەوەیی لەخۆ دەگرێت.

پێکهاتە و واتاکانی لۆگۆکە؛

– کتێبی کراوە: بنکەی سەرەکی لۆگۆکەیە کە هێمایە بۆ زانست، خوێندن و فێربوون. لاپەڕە کراوەکان ئاماژەن بۆ دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و کرانەوە بەڕووی جیهاندا.

– خۆری گەشاوە: لە ناوەڕاستی کتێبەکەدا خۆرێک هەڵدێت کە 21 تیشکی هەیە. ئەمە هێمایە بۆ رووناکی، هیوا و داهاتوویەکی گەش کە لە ڕێگەی پەروەردەوە بەدەست دێت. هەروەها ئاماژەیەکی راستەوخۆیە بۆ تیشکی درەوشاوەی خۆری نێو ئاڵای کوردستان.

– رەنگەکانی ئاڵا: بەکارهێنانی رەنگەکانی (سوور، سپی، زەرد، سەوز) ناسنامەیەکی نیشتمانیی بەهێز دەبەخشێتە لۆگۆکە و پابەندبوونی وەزارەت بە پاراستنی کولتوور و ناسنامە و خاکی کوردستان نیشان دەدات.

وێنەیەکی لۆگۆ تازەکە و رێنوێنی بەکارهێنانی لە خوارەوە دانراوە؛