هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆیی ئەنجامدرا
زێدەڕۆییەکانی سەر ئاوی سۆران لادران
964+
ژێوار خدر
لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا هەڵمەتێکی فراوان بۆ لابردنی زێدەڕۆییەکانی سەر تۆڕی ئاوی سۆران ئەنجامدرا، ئەم هەنگاوە دوای بەدواداچوونی مەیدانی لیژنەکانی زێدەڕۆیی دێت بۆ ئەوەی ئاو بە دادپەروەرانە بەسەر هەموو ماڵەکاندا دابەش ببێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران رایگەیاند، هەڵمەتەکە بە شێوەیەکی تایبەت کەرتی بازرگانی لە گەڕەکەکانی (ئیسقلا) و (گۆڕەز) گرتووەتەوە، سەرجەم ئەو سەرپێچی و زێدەڕۆییانە لابراون کە کرابوونە سەر تۆڕی سەرەکی ئاوی سنوورەکە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاوڵاتییان دەکات لە پێناو بەرژەوەندی گشتی، لە کاتی بینینی هەر سەرپێچییەکدا پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی 07511232020 بکەن و دەشڵێت کارانە بۆ ئەوەیە رێگری لە بەفیڕۆچوونی ئاو بگیرێت و هەمووان بە یەکسانی سوودمەند بن.