شەوی رابردوو چەند هێرشێکی درۆنی بۆ سەر هەرێم تێکشکێنران

وەزارەتی ناوخۆ لە هێرشە درۆنییەکان تووڕەیە

964+

ژێوار خدر

وەزارەتی ناوخۆ ناڕەزایەتی تووندی بەرامبەر ئەو هێرشە درۆنییانە دەربڕی کە شەوی رابردوو کرانە سەر هەرێمی کوردستان سەرەڕای ئەوەی ئاگربەست لە ناوچەکە راگەیەندراوە و دەڵێت هەرێم بەشێک نییە لە هیچ شەڕ و گرژییەک و نابێت سەقامگیرییەکەی بکرێتە ئامانج.

بەپێی راگەیاندراوەکەی وەزارەتیناوخۆ کە ئەمڕۆ هەینی 10.4.2026 بڵاویکردووەتەوە، شەوی رابردوو پێنجشەممە 9.4.2026، لە چەند کاتێکی جیاوازدا چەند هێرشێکی درۆنی کراونەتە سەر شوێنی جیاواز لە هەرێمی کوردستان، بەڵام سەرجەم درۆنەکان پێش گەیشتن بە ئامانج تێکشکێنراون و کەوتوونەتە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، کە “تیرۆریست و خراپەکاران” دەیانەوێت پشێوی بنێنەوە و چاویان بە ئارامی و پێشکەوتنی کوردستان هەڵنایەت.

وەزارەتی ناوخۆ جەختیشی کردووەتەوە، کە هەڵوێستی هەرێمی کوردستان هەمیشە پاڵپشتیکردن بووە لە ئاشتی، داواشی لە هەموو لایەک کردووە کە ئەو هێرشانە رابگرن و چیتر ئۆقرەیی وڵات و بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتییان نەکەنە ئامانج.

درۆن هاوێژەکان خانوویەکی دیکەیان لە گەڕەکی کارێزان وێ...

درۆن هاوێژەکان خانوویەکی دیکەیان لە گەڕەکی کارێزان وێران کرد