دۆلاری وەلاناوە

ئێران بۆ تێپەڕبوون لە تەنگەی هورمز بە دراوی (بیتکۆن و یوان) رسومات لە کەشتیەکان وەردەگرێت

964+

فەرهاد حەسەن

ئێران بۆ تێپەڕبوون لە تەنگەی هورمز داوای دراوی دیجیتاڵی و یوانی چینی لە نەوتهەڵگرەکان دەکات و پێویستە ئەو کەشتی و نەوتهەڵگرانە پێشتر رسوماتەکەیان بدەن.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، ئێران داوا لەو کەشتیانە دەکات کە بە تەنگەی هورمزدا تێدەپەڕن، رسوماتی تێپەڕبوون بە شێوەیەکی پێشوەختە و بە بەکارهێنانی دراوە دیجیتاڵییەکان (بیتکۆن) یان یوانی چینی بدەن.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، داتاکانی دەریاوانی نیشانی دەدەن کە دوێنێ چوارشەممە تەنیا چوار کەشتی توانیویانە لە تەنگەی هورمز تێپەڕن، ئەمەش نزمترین ئاستە کە لەم مانگەدا تۆمار کرابێت، چونکە پێش هەڵگیرسانی جەنگ، رۆژانە زیاتر لە 100 کەشتی بەم ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەدا تێدەپەڕین.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، بەوتەی نێوەندگیرە عەرەبەکان، پێویستە کەشتییەکان بۆ هەماهەنگی و پێدانی رسوماتەکان پەیوەندی بە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە بکەن.

کۆمپانیاکانی گواستنەوەش ئاماژە بەوە دەکەن کە رسوماتی تێپەڕبوون بە شێوەیەکی ئاسایی هەفتەیەک پێش جوڵەکردن دیاریدەکرێت و بڕەکەشی بەپێی قەبارەی کەشتییەکە دەگۆڕێت، رسوماتی کەشتییە نەوتهەڵگرە زەبەلاحەکان، کە توانای هەڵگرتنی نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەیە، دەگاتە بەرزترین ئاست کە دوو ملیۆن دۆلارە.

باسی لەوەشکردووە، کە سیستەمی  Kpler کە چاودێری جوڵەی کەشتییەکان دەکات، رایگەیاندووە کە جوڵەی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممەوە وەستاوە، ئەمەش دوای ئەو هێرشە ئاسمانییانەی کە ئیسرائیل کردیە سەر شاری بەیروت.

میدیاى ئێرانى: گەرووی هورمز بە تەواوەتی داخرا

میدیاى ئێرانى: گەرووی هورمز بە تەواوەتی داخرا