800 کوژرا و بریندار هەن
پێدەچێت گرژییەکانى لوبنان ریسى ئاگربەست بکەنەوە بەخورى
964+
وریا فەتاح
هەموو جیهان چاوەڕێن رۆژى هەینى، لوتکەى ئاگربەست لە ئیسلام ئاباد لە نێوان تاران و واشنتۆن بەڕێوەبچێت و ئاگربەست بگۆڕێ بۆ رێککەوتن و ئاوێک بەو ئاگرەدا بکرێت، بەڵام خەریکە هێرشەکانى ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، هەموو شتێک تێکبدات.
بەپێى هەواڵى میدیاى ئێرانى، تەنیا ئەمڕۆ بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیل بۆسەر بەیروت و شارەکانى دیکەى لوبنان، 87 کەس کوژراون و زیاتر لە 700 کەس بریندارن.
ئەم هێرشانە، مێزیى گفتوگۆیان جوڵاندووە و ئێران هەڕەشەى کشانەوە لە رێککەوتنى ئاگربەست دەکات ئەگەر وەکخۆى دەیڵێت،”کۆمەڵکوژیى سەر لوبنان رانەگیرێت”، بەڵام ترەمپ دەڵێت: لوبنان لە چوارچێوەى ئاگربەستەکەدا نییە.
هەر ئەوەش نا، ئێران هەنگاوى کردەیى ناوە و گەرووی هورمزى بە تەواوەتی داخستووە. ئێران دەڵێت “هەر کەشتییەک بێتە ناو ناوچەکە تێکدەشکێندرێت”.
یەکێکى تر لە درزەکان سەر مێزی دانوستان، ئەگەرى بەشدارى نەکردنى جەى دى ڤانسى جێگرى سەرۆکى ئەمریکایە، چونکە ترەمپ وتى،”پێناچێت بەهۆى دۆخى ئەمنییەوە گەشتى پاکستان بکات”.