دۆناڵد ترەمپ:

“دەکرێت ئێران لە یەک شەودا لەناوببرێت دەشێت ئەو شەوە سبەی شەو بێت”

964+

شۆڕش قادری

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دەکرێت ئێران لە یەک شەودا لەناوببرێت دەشێت ئەو شەوەش سبەی شەو بێت.

ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ فەرماندەی سەربازییەکانی ئەمریکا ئەرکی دۆزینەوە و رزگارکردنی فڕۆکەوانە ئەمریکییەکانی لە ئێران بە یەکێک لە ئاڵۆزترین و مەترسیدارترین ئۆپەراسیۆنەکان وەسفکرد و وتی، “ئەمڕۆ لێرەین بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی سەرکەوتنی یەکێک لە گەورەترین ئۆپەراسیۆنەکان”.

ترەمپ نەیشاردەوە کە لەو ئۆپەراسیۆنەدا هێزەکانیان رووبەڕووی تەقەیەکی زۆر بوونەتەوە کە لەنزیکەوە لێیان کراوە و بۆ چەواشەکردنی هێزەکانی ئێران لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا، سەربازەکانی خۆیان لە حەوت شوێنی جیاوازدا جێگیر کردووە.

“دوای ئەوەی فڕۆکەکانمان کەوتنەخوارەوە، فەرمانم بە هێزەکانمان کرد هەرچی پێویستە بۆ هێنانەوەی جەنگاوەرە ئازاکانمان بۆ ماڵەوە بیکەن، زیاتر لە 170 فڕۆکەش لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی فڕۆکەوانەکانمان بەشداربوون”، ترەمپ وای وت.

لە 37 رۆژی رابردوودا هێزەکانی ئەمریکا زیاتر لە 10 هەزار فڕینیان بەسەر ئاسمانی ئێراندا ئەنجامداوە و زیاتر لە 13 هەزار ئامانجیان پێکاوە، ئەمەش هەر قسەی ترەمپە و دیسان هەڕەشەی لەناوبردنی ئێرانی کردەوە و وتی، ” “دەکرێت ئێران لە یەک شەودا لەناوببرێت دەشێت ئەو شەوەش سبەی شەو بێت”.

ئەم قسانەی سەرۆکی ئەمریکا لەکاتێکدایە سبەی شەو دوا مۆڵەتە بۆ کاربەدەستانی ئێران کە گەرووی هۆرموز بکەنەوە ئەرگەرنا وەک خۆی دەڵێت، ژێرخانی وزە و وێستگەکانی کارەبای ئێران تەختی زەوی دەکەن و ئاگریان بەسەردا دەبارێنن.

ترەمپ بۆ ئێران: 48 کاتژمێرتان لەبەردەم ماوە

ترەمپ بۆ ئێران: 48 کاتژمێرتان لەبەردەم ماوە

ترەمپ بە تەواوەتى دەهرى بووە؛ گەرووە نەفرەتییەکە بکەن...

ترەمپ بە تەواوەتى دەهرى بووە؛ گەرووە نەفرەتییەکە بکەنەوە، ئەی گەمژەی شێتینە