هەواڵەکان
پێشمەرگە هەروا دانانیشێ و تا ناوەڕاستی ئەمساڵیش تەواوی هەولێر دەبێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری
964+
ژووری هەواڵ
“ئێمە بە لەبەرچاوگرتنی ئەم دۆخە نالەبارە، دانمان بە خۆماندا گرتووە، بەڵام ئەگەر حکومەتی فیدراڵ هەر وا بێ هەڵوێست بێت ناچار دەبین و هەڵوێستی دیکەمان دەبێت”.
بە چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر بارەگایەکی پێشمەرگە
ئیتر تەواوی پایتەخت و دەوربەری بەردەوام رووناک دەبن، پارێزگاری هەولێر دەڵێت، تاوەکو ناوەڕاستی ئەمساڵ لە 100%ی سنووری پارێزگای هەولێر دەبێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری، لەئێستاشدا 85%ی سنووری پارێزگاکە سوودمەندی کارەبای 24 کاتژمێرین.
دوو مانگی دیکە تەواوی هەولێر دەبێتە خاوەن کارەبای 24 کاتژمێر
پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین، ئاگایان لە باڵندە فلامینگۆکان بووە کە چەند رۆژی رابردوو دەرکەوتن و بەڕێوەبەرەکەیان دەڵێ، وەک کۆچەری لای زێی بچووک لایان داوە و دواتر رۆشتوون.
ئەو دەڵێ، یەکێک لەو باڵندانە مرداربووەتەوە، بەڵام دەستی ئەنقەست و مرۆڤی تێدا نەبووە.
فلامینگۆکان لە راپەڕین میوان بوون و رۆیشتن
لە گەڕەکی سەروچاوەی قەزای سۆران، دیاردەیەکی سروشتی دەگمەن و سەرنجڕاکێش بووەتە جێی باسی دانیشتووانەکە، کانیاوێکی بەهێز لە شوێنێک هەڵقوڵاوە کە پێشتر هەرگیز ئاوی لێ نەبووە.