رێگاكەیان زۆر خراپە
چەند گوندێك لە هەورامان داوای چاككردنی رێگاكەیان دەكەن
964+
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
گوندەكانی ئاوای رۆستەم بەگ و دێكۆن و خێڵی حەمە داوا دەكەن رێگای گوندەكەیان بۆ هەڵەبجە نۆژەن بكرێتەوە.
ئەو گوندانە لەسەر یەك هێڵن لە خورماڵەوە تا دەگەنە ناو هەڵەبجە، رێگایەكی یەك سایدیان هەیە، بەڵام رێگاكە زۆر خراپ بووە.
لە ئاوای رۆستەم بەگەوە تا خێڵی حەمە تەنیا پێنج كیلۆمەترە، رێگایەكی یەك ئاراستەیە و پڕە لە چاڵ و چۆڵ و رەگلە و تاسە.
وەرزی بەهار و هاوین قەرەباڵخیەكی زۆر زۆری لەسەرە، چونكە رێگەكە هەورامان بە هەڵەبجە و شارەزور و سلێمانیەوە دەبەستێتەوە.
ئەندامانی ئەنجومەنی هەرسێ گوندەكە سەردانی بەڕێوبەری ناحیەی خورماڵیان كردووە و داوایان لێكردووە رێگەكە چارەسەر بكەن، بەڕێوبەری ناحیەی خورماڵیش پێی وتوون چارەسەری كێشەكانیان دەكەن.
دیاری محەمەد، ئەنجومەنی گوندی دێكۆن بە تۆری 964ی وت، ئەوان بەردەوامدەبن لەسەردانی بەرپرسانی ناوچەكە بۆ چارەسەركردنی كێشەكەیان.
رێگەكە شەقامی دوو سایدی هەڵەبجەوە دەستپێدەكات و تا دەگاتە سەر رێگەی سەرەكی بیارە بۆ خورماڵ