کاروانی پێنجەم رەوانە کرا و شەشەمیش ئامادەیە
دەیان تووشبووی تالاسیمیا لە دەرەوەی هەرێم چارەسەرکراون
964+
فەرهاد حەسەن
پێنجەمین کاروانی نەخۆشانی تالاسیمیا لە هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی دەرەوە کران و لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا لەچوارچێوەی پلانێکی وەزارەتی تەندروستی و بەبڕیاری سەرۆکی حکومەت دەیان لەو تووشبووانە لەدەرەوەی هەرێم چارەسەریان وەرگرتووە.
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، کاروانی پێنجەمی نەخۆشانی تالاسیمیا بۆ نەشتەرگەری چاندنی موخی ئێسک رەوانەی دەرەوەی وڵات کردووە و لە رۆژانی داهاتوشدا کاروانی شەشەم لەگەڵ هاوەڵەکانیان بەڕێدەکرێن بۆ هەمان مەبەست.
کاروانی پێنجەم لە 28 هاوڵاتی توشبووی تالاسیمیا و بەخشەران و هاوەڵەکانیان پێکدێت و بەر لەوەی بەڕێبکرێن ئامادەکارییەکانی پزیشکی و رێکارەکانی زانستیان لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ کراوە.
وەزارەت دەڵێت، تەواوی خەرجیەکانی چوون، هاتنەوە، مانەوە، پشکنینەکان، نەشتەرگەری و چارەسەرییەکان دابینكراوە، بە بودجەی نزیکەی 11 ملیار دینار.