بۆ پشکنینی بەلەم و کەشتییەکانە
عێراق بنکەیەکی کۆنترۆڵی دەریایی لە نێوان کەنداوی عەرەبی و شەتولعەرەب کردەوە
964+
فەرهاد حەسەن
فەرماندەی هێزەکانی سنوور، کردنەوەی بنکەیەکی بونیادنراوی کۆنترۆڵی دەریایی بۆ پشکنینی بەلەم و کەشتییەکان لە نێوان کەنداوی عەرەبی و شەتولعەرەبدا راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوێکی فەرماندەییەکە، فەرماندەی هێزەکانی سنوور، فەریق محەمەد عەبدولوەهاب سوکەر، ئەمڕۆ پێنجشەممە بنکەی کۆنترۆڵی دەریایی لە چوارچێوەی کەرتی لیوای سنووری کەناراوەکاندا کردەوە، کە ئەرکی پشکنینی بەلەم و کەشتییەکانە لە نێوان کەنداوی عەرەبی و شەتولعەرەبدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، فەرماندەیی هێزەکانی سنوور جەختی لە گرنگیی تەواوکاریی کارەکان کردەوە بە جۆرێک کە بەشدار بێت لە توندوتۆڵکردنی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و ئاوە هەرێمییەکان و رێگریکردن لە هەموو جۆرەکانی قاچاغی و دزەکردنێک.