"ئیشەکە قورسە و بەهەموو ژنێک ناکرێت"

غاز نییە و بەناچاری پەنایان بۆ دار و تەندوور بردەوە

964+

دەریا ئەحمەد – کۆیە

کەمبوونەوە و ئەزمەی غاز وایکردووە بەشێک لە هاوڵاتیان پەنا بۆ دار ببەنەوە و لەرێی تەندوورەوە نان و پێخۆری رۆژانەیان حازر بکەن.

دڵشاد باوەدین و خێزانەکەی چەند ساڵێکە لە گوندی تیمارۆک لە دەشتی کۆیە دەژین، وەک خۆیان دەڵێن، پێشتر بۆ حەزی خۆیان نانیان بە تەنور و دار دروست دەکرد بەڵام ئێستا بە ناچاری و بۆ هەموو ژەمەکان خواردن و پێخۆریان بە سووتاندنی دار ئامادە دەکەن.

مام دڵشاد دەڵێت، “ئیشەکە قورسە و بەهەموو ژنێک ناکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا دار بۆ سووتاندن کەمە و بە زەحمەت دەست دەکەوێت.

هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی کوردستان لە قەزای کۆیەش قەیرانی غاز سەریهەڵداوە و لە 10 رۆژی رابردوو دا تەنیا سێ تانکەری غاز بۆ هەردوو کارگەی غازی شارەکە رۆیشتووە کە بڕێکی زۆر کەمە و بەشی زیاتر لە دوو هەزار ماڵی قەزاکە ناکات.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

وەکیلەکانی غاز لە هەولێر گردبوونەوە و داوای زیادکردنی ...

وەکیلەکانی غاز لە هەولێر گردبوونەوە و داوای زیادکردنی بەشە غازیان کرد

کۆیە.. کێشەی غازی ماڵان چارەسەر کرا

کۆیە.. کێشەی غازی ماڵان چارەسەر کرا