پەرلەمان بۆ کاراکردنەوەی کۆمسیۆن کۆ دەبێتەوە
964+
فەرمان سادق
بە مەبەستی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، پەرلەمانی کوردستان داوا لە فراکسیۆنەکان دەکات تاوەکو 15ـی مانگ بگەنە رێککەوتن.
ئەمڕۆ دووشەممە 13.3.2023، سەرۆکایەتی پەرلەمان داوای لە سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کرد لە دوو رۆژی داهاتوودا بگەنە رێککەوتن لەسەر کاراکردنەوەی کۆمسیۆن بە مەبەستی پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت بە کاراکردنەوەی کۆمسیۆن.
“داوا له هه‌موو لایه‌ن و فراكسیۆنه‌كان ده‌كه‌ین، ده‌ستوبرد بكه‌ن له گه‌یشتن به لێتێگه‌یشتنى هاوبه‌ش له‌پێناوى خێراتركردنى پرۆسه‌ى ئاماده‌كاریى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌مساڵدا”.
لە راگەیەندراوەکەی پەرلەمانی کوردستان ئەوەش هاتووە کە پشتیوانیى ته‌واو له ره‌وتى گفتوگۆكانى فراكسیۆن و لایه‌نه سیاسییه‌كان داکات بۆ ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌ى هاوبه‌ش بۆ هه‌موارى یاسای هه‌ڵبژاردن.
دەشڵێت: له ئاستى زه‌مینه‌سازیى یاسایى، سه‌رجه‌م ئه‌و پێشنیازه یاسایانه‌ى كه پێشتر له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانه‌وه پێشكه‌ش كرابوون ئاراسته‌ى لێژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مان كراوه، بۆ ده‌ستپێكردنى هه‌نگاوه كردارییه یاساییه‌كان و دروستكردنى سازانى نیشتمانى له‌نێوان فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان.
ئەنجومەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن بەپێی بڕیاری ژمارە ( 31 )ی ساڵی 2014 ، لە رۆژی 3.12.2014ـەوە دەستبەكار بوونە و نزیکەی سێ ساڵە ماوەی یاسایی بەسەرچووە و تا ئێستا زیاتر لە سێ‌جار بە نووسراوی فەرمی، پەرلەمانی کوردستانیان ئاگادار کردۆتەوە بۆ ئەوەی چارەنووسی کۆمسیۆنەکە یەکلایی بکەنەوە، بەڵام لایەنە سیاسییەکان هێشتا نەگەیشتوونەتە رێکەوتن لەسەری.