گۆڕی شه‌هیدی هونه‌رمه‌ند جه‌وهه‌ر باپیر
هه‌ولێر
چەپکە گوڵی وەفاداری بۆ یادی 35 ساڵەی شەهیدبوونی “خدر لۆبیافرۆش” دانرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 31.3.2026 له گۆڕستانی شێخ ئه‌حمه‌د له هه‌ولێر، پارێزگاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندان چه‌پكه‌گوڵی وه‌فادارییان له‌سه‌ر گۆڕی هونه‌رمه‌ند جه‌وهه‌ر باپیر دانا، كه 35 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له رۆژی كۆچڕه‌وی خه‌ڵكی كوردستان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی رژێمی به‌عس شه‌هید بوو.
هونەرمەند جەوهەر، كه له ناوه‌ندی هونه‌ری به خدر لۆبیافرۆش ناسرا بوو، یەکێک بوو لە هونەرمەندە دیار و بەرچاوەکانی بواری نواندنی شانۆ و دراما، لە چەندین بەرهەمی شانۆیی و درامی دا رۆڵی کاریگەری هەبوو بە تایبه‌تی لە بەرهەمەکانی (تاپۆ حەقی چییە، ئاسە، میوانی ناوەخت، قەڵای دمدم، لۆ تێم ناگەن) و چەندین بەرهەمی دیکە، كه زیاتر له 22 به‌رهه‌می شانۆیی و ته‌له‌ڤزیۆنی هه‌بوو.
جه‌وهه‌ر باپیر وه‌ك نزیكه‌كانی ده‌گێڕنه‌وه، بڕیاریدابوو به‌رگری له خاكی كوردستان بكات و هه‌ولێر به‌جێنه‌هێڵێت، بۆیه له رۆژی 31.3.1991 له شه‌ڕی دژ به سوپای عێراق له هه‌ولێر شه‌هید بوو.