بۆ یارمەتیدانی براکەی چووبوو

کابیسەی بلۆک گەنجێکی کوشت

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە دووزخورماتوو، گەنجێک بۆ یارمەتیدانی براکەی دەچێتە کارگەی بلۆک، بەڵام دەکەوێتە ژێر کابیسەی بلۆک و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

رووداوەکە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 31.3.2023 روویداوە، لە یەکێک لە کارگەکانی بلۆک لە قەزای دووزخورماتوو.

هێمن تاریق، ئەو گەنجەیە کە بەهۆی رووداوەکەوە گیانی لەدەستداوە، ئەو لە کارگەکەدا شوفێری گەڵابەیە، بۆ یارمەتیدانی براکەی دەچێتە شوێنی بەرهەمهێنانی بلۆک بۆ پاک کردنەوەی کابیسەکە، بەڵام دەکەوێتە ژێر کابیسەی بلۆک و هەر لەوێ دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی دووزخورماتو زانیاریەکانی بە 964 داوە و ئەوەی پشتڕاستکردەوە و وتی “ئەو گەنجە تەمەنی 38 ساڵ بووە لەکاتی یارمەتیدانی براکەی کەوتۆتە ژێر کابیسەوە”.

964 دەزانێت، ئەو گەنجە دانیشتووی گەڕەکی کۆماری لە قەزاکەیە.

قەزای دووزخورماتوو، پێشتر سەر بە ئیدارەی کەرکوک بووە، لەساڵی 1976 لەکاتی رێکخستنی ئیداری قەزاکان خرایەسەر پارێزگای سەلاحەدین، ئەو قەزایە یەکێکە لەناوچە کێشە لەسەرەکانی مادەی 140.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق