نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
99 ملیۆن بەرمیل هەناردەکراوە
مانگی شوبات بە نەوت تەنیا شەش ملیار داهاتی عێراق بووە
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی نەوت ئاماری کۆتایی بۆ هەناردە و داهاتی نەوت بۆ مانگی شوبات راگەیاند و لەو ماوەیەدا، تەنیا شەش ملیار دیناری دەست کەوتووە.
بەپێی ئامارێکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ”، وەزارەتی نەوت کۆی گشتی هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی شوباتی راگەیاند. هەناردەی نەوتی خاو 99 ملیۆن و 872 هەزار و 220 بەرمیل بووە و داهاتی نەوتی خاویش 6,814,585 هەزار دۆلاری تێپەڕاندووە.
ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆی قەبارەی نەوتی خاو کە لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە ماوەی مانگی شوباتدا هەناردە کراوە گەیشتووەتە 93 ملیۆن و 349 هەزار و 480 بەرمیل.
هەروەها، هەناردەکردن لە هەرێمی کوردستانەوە لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە پێنج ملیۆن و 551 هەزار و 610 بەرمیل بووە، هاوکات هەناردەی کێڵگەی گەیارە گەیشتووەتە 971 هەزار و 130 بەرمیل.