نوێژی بەیانی جەژن لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی
“یەکەم کەس داوای گەردن ئازادی لە دایکم دەکەم”
964+
دیلان محەمەد
دوای نوێژی بەیانی جەژن لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی هەمووان پیرۆزبایی و گەردن ئازادی دەکەن و خورما و گوێزیش پێشکەش دەکەن.
نوێژی بەیانی جەژن و ئەڵاهوئەکبەر تام و چێژی خۆی هەیە، پیر و گەنج و منداڵان کۆدەکاتەوە، گەنجێکیش خورما و گوێزی هێناوە پێشکەشی دەکات و دەڵێت، یەکەم کەس داوای گەردن ئازادی لە دایکم دەکەم، چونکە ئەم مانگی رەمەزانە زۆر ماندوو بوو پێمانەوە، جەژنانەش دەبەخشم و وەریشی دەگرم.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح