کشوماتە
مەرزی پەروێزخان پەکیکەوت؛ جووڵەی بازرگانی و گەشتیاری راگیرا
964+
وریا فەتاح
بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکان و تێکچوونی سیستەمی ئەلیکترۆنی لە دیوی ئێران، سەرجەم جووڵە بازرگانی و گەشتیارییەکان لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان وەستان.
بەپێی زانیارییەکانی 964، لە بەیانی ئەمڕۆوە هیچ جووڵەیەکی بازرگانی لە مەرزەکەدا نەبووە. بەرپرسانی مەرزەکە لە دیوی ئێرانەوە سەرجەم بارهەڵگرەکانیان گەڕاندووەتەوە، هۆکارەکەشیان بۆ پەککەوتنی سیستەمی ئەلیکترۆنی گومرگ گەڕاندووەتەوە.
بارودۆخی ئێستای مەرزەکە:
بازرگانی وەستاوە و بارهەڵگرەکان رەوانەی ناوەوەی ئێران کراونەتەوە.
هاتوچۆی گەشتیاران بە تەواوی راگیراوە.
تاوەکو ئێستا دیار نییە کەی سیستەمەکە چاک دەبێتەوە و کەی مەرزەکە بە رووی بازرگان و گەشتیاراندا دەکرێتەوە.
ئەم پەککەوتنە لە کاتێکدایە کە گرژییە سەربازییەکانی ناوچەکە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر دەروازە سنوورییەکان و نرخی کاڵاکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دروست کردووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح