بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
هەڕەشەى نوێ دەکات
ناتانیاهۆ؛ کارێکمان کرد موچتەبا ناوێرێت رووخسارى خۆى پیشاندان
964+
وریا فەتاح
دواى ئەوەى ئەم ئێوارەیە موچتەبا خامنەیى رێبەرى نوێى ئێران یەکەم پەیامى بڵاوکردەوە و هەڕەشەى کرد، کەمێک لەمەوبەر بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆکى ئیسرائیل کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى ئەنجامدا و وتى،”کارێکمان کردووە موچتەبا خامنەیى ناوێڕێت رووخسارى خۆى پیشان بدات”.
پوختەى قسەکانى ناتانیاهۆ:
پێتان ناڵێم چی روودەدات، بەڵام ئەوە بزانن شتی گەورە لە رێیە.
ساتی ئازادی گەلی ئێران نزیکە، بەڵام ئەوە بەدەست خۆیانە.
کارێکمان کرد خامەنەیی گوێی لەم قسانەی ئێستامان نەبێت.
لەوەڵامی پرسیارێکدا پلانتان چییە بۆ موجتەبا: ناتەنیاهۆ: پێتان نەڵێم چی لێ دەکەین و نامەوێت هەموو شت ئاشکرا بکەم.
وامان کردووە موجتەبا ناوێرێت روخساری خۆی پیشان بدات.
هاوپەیمانێتییەکمان لەگەڵ ئەمەریکا دروستکردووە کە هەرگیز وێنەی نەبووە.
هەموو رۆژێک لەگەڵ ترەمپ قسە دەکەم و پەیوەندی من و ترەمپ باشترین پەیوەندییە لە مێژووی هەردوو وڵات.
ئەگەر ئێران نەڕوخێت، ئەوا دڵنیابن ئەوەندە لاوازی دەکەین کەس لێی نەترسێت.
دەستکەوتی گەورەمان هەبوو، هاوکێشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان گۆڕی.
ئێمە لە رۆژانێکی مێژوویداین و ئۆپەراسیۆنەکەمان بەردەوامە.
دەمانەوێت بارودۆخێک بۆ گەلی ئێران بڕەخسێنین کە رژێمەکە دەربکەن.
ئەگەر دژی ئێران نەجوڵاینایە ئەوا پیشەسازییە سەربازییەکەی وا قایم دەکرد دەستمان پێی نەدەگەیشت.
رژێمی ئێران سیستەمەکەی لەسەر نەهێشتنی ئیسرائیل رێکخستووە.
باڵەکانی ئێران و موشەکە بالیستییەکان و بەرنامەی ئەتۆمی بۆ نەهێشتنی ئیسرائیلە.
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێوەیەک دەگۆڕین کە ببێتە هێزێکی کاریگەری جیهانی.
حیز*بوڵا بەخراپی باجی ئەوە دەدات کە دەستی بۆ ئیسرائیل برد.
لە هەموو دنیا خەڵک لە شەڕ رادەکات، بەڵام خەڵکی ئیسرائیل دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.
زۆر بەتوندی لە سوپای پاسداران و پەسیجمان داوە، بارەگاو بازگەکانمان تێکشکاندوون.
جۆرە هاوپەیمانێتییەکمان دروستکردووە، کە پێش چەند هەفتەیەک بە خەونیش نەماندەبینی.