ناحیەی دارەتوو

ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و کەسێکیش گیانی لەدەست دا

964+

عەبدولعەزیز خالند

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ناحیەی دارەتووی نزیک هەولێر، لە ناوچەی پیشەسازی ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و بەهۆیەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەست دا، بەڵام هێشتا وردەکاریی رووداوەکە روون نییە.

شایەتحاڵێک بە ناوی ساڵح سیان، ڤیدیۆیەکی بۆ 964 ناردووە و زانیاری لەسەر رووداوەکە دەدات، کە ئۆتۆمبێلێک لە ناو دوکانێک تەقیوەتەوە و هاوڵاتییەکیش گیانی سپاردووە، بەڵام دیار نییە ئۆتۆمبێلەکە چ جۆرێکە و هاوڵاتییەکەش کێیە و چ کارەیە.

هەروەها باسی ئەوە دەکات لە ناو دوکانەکە ماددە یان جۆرە گازێک هەبووە و تەقیوەتەوە، بەڵام ئەمەش هێشتا روون نییە و هێزە ئەمنییەکان خەریکی لێکۆڵێنەوەن، ئەوەشی جێی سەرنجە لە ڤیدیۆکەدا ئاستی تەقینەوەکە و پاشماوەی ئۆتۆمبێلەکەیە، کە هیچ بەسەر هیچەوە نەماوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

سێ ژن بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک دەستگیرکران

سێ ژن بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک دەستگیرکران