کاسبکاران بۆ 964 قسە دەکەن

جەنگ چ کاریگەرییەکی لەسەر بازاڕ هەبووە؟

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

کاسبکارانی بازاڕی هەولێر کۆکن لەسەر ئەوەی، ئەو جەنگەی ئێستا لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران لەئارادایە، کاریگەرییەکی خراپی کردووەتە سەر بازاڕ و کاسبکاران.

ژمارەیەک کاسبکاری جیاجیای هەولێر بۆ 964 قسەیان کرد و روونیانکردەوە، کە جەنگ و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، کاریگەری خراپی لەسەر بازاڕ کردووە.

ئاماژەیان بەوەش کرد، بەهۆی کاریگەری و نادیاریی چارەنووسی جەنگەکە، خەڵک زۆرینەیان تەنیا پێداویستییەکانی رۆژانی رەمەزان و جەژن دەکڕن و دەستیان بە پارەوە گرتووە و زیادە مەسروف ناکەن.

ماوەی 12 رۆژە شەڕێکی قورس لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران هەڵگیرساوە و مەترسی بۆ سەر هەرێمی کوردستانیش هەیە، هەروەها کاریگەری بەسەر تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ناوچەکەدا هەیە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا