هەواڵەکان

هێرش کرایەسەر حەشدی شەعبی و بێ کارەباییش کێشەی بۆ موچە دروست کرد

ژووری هەواڵ

، پڕیشکی شەڕ گەیشتە کەرکوک و بارەگاکانی حەشدی شەعبی بۆردومانکران، 10 چەکدار کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

داوا دەکرێت هاوڵاتیان واز لە كڕینی زیاد له‌ پێویستی غاز بهێنن و ئەو ئەزمەیەی دروستیان کردووە، كۆتایی پێبهێنن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ 964ی راگه‌یاند، کارگەکانی سلێمانی غازی پێویستیان هەیە و پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات.

فه‌رمانبه‌ر و موچه‌خۆرانی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌مڕۆ تا دوای نیوه‌ڕۆ نه‌یانتوانی موچه‌كانیان وه‌ربگرن، چونكه‌ ئامێره‌كانی راكێشانی پاره‌، كه‌ به‌ ئای تی ئێم ناسراون، كاره‌بایان نه‌بوو، ئێ كه‌سیش ئه‌و ئامێرانه‌ی له‌بیر نه‌بوو تا لیستی موچه‌ راگه‌یاندرا.

شانۆی رۆمانی سیما جوانەکەی شارە حەیاتەکە بێ نازە، فریای نەکەون خراپی بەسەردێت، باراناو زیانی بە رووکاری دەرەوەی شوێنەکە گەیاندووە، مەڕمەڕە دانسقەکانی تێکداوە و درز لە چەند بەشێکیشی دروست بووە، هەر ئەوەش نا، گەشتیار و هاوڵاتیانیش تا رەسمی لێدەگرن، لێی دەگرن، دواتر زبڵ و پاشماوەیەکی زۆر جێدەهێڵن و دیوارەکانیشی دەنووسن.